دەمیرتاش: هێرشی تورکیا لەسەر باکور بۆ ترساندنی باشورە

دوای گەڕانەوە لە روسیاو بەخیانەت ناوەزدکردنی لەلایەن ئۆغلوەوە، دەمیرتاش رایگەیاند" من ئامادەم داوای لێبوردن بکەم ئەگەر یەک سوودی خستنەخوارەوەی فڕۆکە رووسیەکەمان پێ بڵێن، کە بۆتە مایەی زەرەر بۆ ملیۆنەها خەڵک". 

هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) ڕه‌خنه‌ی‌ توند له‌حكومه‌تی‌ توركیا ده‌گرێت‌و ده‌ڵێت "له‌پێناو مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسی، هه‌موو كارێكی نامرۆڤانه‌ ده‌كه‌ن".

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش،هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌میانی سازدانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی‌ ئاڵۆزییه‌كانی دۆخی توركیا ڕایگه‌یاند" توركیا به‌و هه‌موو به‌هێزییه‌وه‌ له‌ئافره‌تێكی كوردیش ده‌ترسێت، له‌پێناو مانه‌وه‌شیان له‌سه‌ر كورسی، هه‌موو كارێكی نامڕۆڤانه‌ ده‌كه‌ن، دواتر ده‌یخه‌نه‌ ملی په‌كه‌كه‌، ئه‌گه‌رچی‌ خه‌ڵكیش ده‌كوژن، به‌ڵام ناهێڵن به‌خاكیش بسپێردرێت.

ئاماژه‌یبه‌وه‌شكرد، له‌توركیا سیستمێكی موختارییه‌ت هه‌یه‌، به‌ڵام موختارییه‌ت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه‌، خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریش مانای جیابونه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو مانای پێكه‌وه‌ ژیانه‌.

له‌باره‌ی‌ ئه‌و كارانه‌ی‌ حكومه‌تی‌ توركیا له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی باكوری‌ كوردستان، ده‌میرتاش جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، هه‌رگیز سته‌م‌و كوشتنیان له‌باكوری كوردستان له‌بیر ناكرێت، ئه‌وكاره‌ی‌ ئه‌مڕۆش حكومه‌تی‌ توركیا ده‌یكات، ته‌نها بۆ ترساندنی خه‌ڵكی باشوری‌ كوردستانه‌. 



PM:08:46:25/12/2015