هێزە عێراقییەکان فەرمانگەی دائیرەکانیان لە رومادی ئازاد کرد

وتەبێژی سووپای عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ تەواوی ناوچەی فەرمانگە حکومییەکانیانی رومادیان ئازاد کرد کە دوا مۆڵگەی داعش بوو لە شارەکەدا.

سەباح نەعمانی وتەبێژی هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆر بە رۆیتەرزی، رایگەیاند" ئازادکردنی ناوەندی فەرمانگە حکومییەکان واتە تێکشاکانی داعش لە رومادو کێوماڵی شارەکەش بەمەبەست پاککردنەوەی تەواوی بەردوام دەبێت.

لەمانگی ئایاری رابردووەوە چەکدارانی داعش کۆنترۆڵی شاری رومادیان کرد، ئەم سەرکەوتنەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەهەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت.

 



PM:10:48:27/12/2015