ههزار و ٥٠٢ سهربازی تورکیا کوژراون
ئاماری شەڕو پێکدادانەکانی ساڵی ٢٠١٥ی نێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، بڵاوکرایهوه، که ههزار و ٥٠٢ سهربازی تورکیا کوژراون و ١٦٠ گەریلای پەکەکە شەهید بوون.
ئاژانسی فورات نیوزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ، بلاویکردۆتهوه لەمساڵدا بەهۆی پێکدادانەکانەوە هەزارو ٥٠٢ سەرباز و پۆلیس و تیمی تایبەتی تورکیا کوژراون و ١٦٠ گەریلای پەکەکە شەهید بوون، بەڵام تائێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی تورکیا پشتڕاستی کوژرانی ئەو ژمارە سەربازەی وڵاتەکەی نەکردوەتەوە.
هەروەها، ئاژانسی فورات نیوز ئەوەشی خستووەتەڕوو "شەڕ و پێکدادانی قورس لە ٢٤ی تەموزی ئەمساڵەوە لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکان پەکەکە دەستیپێکردووە و کە بە هۆیەوە تائێستا سوپای تورکیا ٣٣٤ جار هێرشی ئاسمانی و ١٤٤ ئۆپراسیۆنی ئەنجامداوە."
لە بەرامبەریشدا گەریلاکانی پەکەکە، هەزار و ١٣٣ هێرشی جۆراوجۆریان بۆ سەر سوپای تورکیا ئەنجامداوە."
PM:01:43:28/12/2015