ئەو رواێژکارانەی پلەیان بەرزکرایەوە یەکێتی‌و گۆڕانیشی تیایە

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جەعفەر ئیمنکی لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای دەکات ژمارەی ئەو راوێژکارانەی پەرلەمان پلەیان بەرزکراوەتەوە ٢٣ راوێژکارن، ١٢ یەکێتی ‌و ٤ پارتی‌و، ٣ گۆڕانن و لیستەکانی تریش سەرو راوێژکارێک.

لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە " لەماوەی دوو رۆژی رابردوو لە نێو راگەیاندنەکان هەوالێک بلاو بۆتەوە بۆ چەواشە کاری ، گوایە 85 راویژکار پلەیان بەرز کراوەتەوە بە پلەی بریکاری وەزیر ، ئەم پلەیە پیشتر هەبووە لەبەر ویستی شەخسی و حیزبی بەلام، ئیمە تەواوی ئەو هەوالانە رەت دەکەینەوە ، ئیمە ئەم پلانەمان نەهیشتووە و هاوتامان کردووە".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

روونکردنەوەیەک لە نوسینگەی جیگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
دوای پرۆژە چاک سازیەکەی بەریز سەرۆکی حکومەت یەکەم دەزگای شەرعی کوردستان پەرلەمان بوو پال پشتی تەواوی ئەم پرۆژە کرد و جیگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی راویژکاری ئەنجامدا لەگەل سەرۆک فراکسیۆنەکان و بە ئامادەبوونی راویژکارانی دارایی پەرلەمان و بریار درا تەواوی سیکتەرەکانی دیکەش بکریتەوە ئەم چاک سازیە .

هەر بۆیە لەماوەی دوو رۆژی رابردوو لە نیو راگەیاندنەکان هەوالیک بلاو بۆتەوە بۆ چەواشە کاری ، گوایە 85 راویژکار پلەیان بەرز کراوەتەوە بە پلەی بریکاری وەزیر ، ئەم پلەیە پیشتر هەبووە لەبەر ویستی شەخسی و حیزبی بەلام  ، ئیمە تەواوی ئەو هەوالانە رەت دەکەینەوە ، ئیمە ئەم پلانەمان نەهیشتووە و هاوتامان کردووە. واتە پیچەوانە ئیمە چاکسازیمان کردووە .ئەم پلانە مەعنیە نەک مادی.
تەواوی راویژکارەکان 23 راوژکارە و پلەیان بەرز نەکراوەتەوە بەلکو هاوتا کراوە شتیک نیە بەناوی (ڕ و ب) ، وە لە و 23 راویژکار 12 یان سەر بە یەکیتی نیشتمانی کوردستانەو 3 راویژکاری سەر بە بزووتنەوەی گۆرانە و 4 راویژکار سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسیحیەکان بە راویژکاریک و تورکمانەکان بەهەمان شیوە  بەشدارن و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیش سه‌ره‌و راوێژكارێكیان له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌یه‌ ، و بە بریاری لیژنەکان ئەم کارە کراوە ، بۆیە لیرەوە پیتان رادەگەیەنین لە روی داراییەوە نابیت موچەی راویژکار زیاتر بیت لە ئەندامی پەرلەمان و وەهاوتا دەبیت وەک راویژکارانی ئەنجومەنی وەزیران وە لەلایەن لیژنەی دارای و یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە دیراسەت داین بۆ دوا بریارو زیاتر ریکخستی موچە بالاکان کە گونجاو بیت لەگەل ئەم چاک سازیە  ، رای گشتی دلنیا دەکەینەوە ، تەوسیاتی لیژنەی دارایی رەچاو کراوە ئیفاد کەم بکریتەوە و زیادە مەسرەف نەکریت و هەرچی پاشه کەوت بکریت بۆ خانەوادەی شەهیدان و مەسرەفی بەرەکانی جەنگ و پیشمەرگە بکریت لە ریگای لیژنەی پیشمەرگەوە .

نوسینگەی جیگری سەرۆکی پەرلەمان



AM:12:03:05/01/2016