روونكردنەوەیەك لە لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی كوردستانەوە

 لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشیی كوردستان روونكردنەوەكەیان سەبارەت بە لێدوانی وتەبێژی لیژنەكەیان داوە، كە پەیوەستە بە كارەكانی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستانەوە.


روونكردنەوەكە بەم جۆرەیە، كە كۆپییەكی بۆ سایتی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان نێردراوە:


"لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان دەستخۆشی لە كارو چالاكییەكانی یەكێتی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان دەكات، كە بەم دواییە رێكەوتنێكی لەگەڵ كۆمپانیای فاست لینك بۆ ماوەی یەك وەرز ئیمزا كرد تا كۆمپانیای ناوبراو ببێتە سپۆنسەری سەرەكی خولی نایابی كوردستان، ئەم جۆرە رێكەوتنانە پێویستی بەدەستخۆشی لێكردنێكی زۆر گەرموگوڕ هەیە و لەهەمان كاتیشدا لیژنەكە بەهەموو شێوەیەك پشتگیری تەواوی خۆی بۆ یەكێتی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان دووپات دەكاتەوە، بە تایبەتی ئەو یەكێتیە وەرزشییە لە قەیرانێكی دارایی سەختدایە و چارەسەرێكی گونجاوی دۆزییەوە بۆ بەرێوەبردنی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان، هیوادارین سەرجەم یەكێتیە وەرزشییەكانی كوردستان بۆ پێشخستی ئاستی وەرزشی كوردستان و بەرێوەبردنی چالاكییەكانیان چاو لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بكەن بۆ ئەو كارە جوانانەی كەئەنجامیان دا لەگەڵ كۆمپانیای فاست لینك.


 هەر بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان بێ ئاگایی خۆی لەسەر لێدوانی بەرێز بێستون تاوەگۆزی دووپات دەكاتەوە كە ناوبراو بەناوی لێژنەكەوە لێدوانی لەملاو و لەولا داوە ، بۆیە ناوبراو هەر لێدوانێك بدات بەناوی وتەبێژی لێژنەكە بەبێ ئاگاداری سكرتێری لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان بێگومان بەهەموو شێوەیەك رەت دەكرێتەوە و جێی قبوڵكردن نییە و ئەو لێدوانانەی بێستوون تاوەگۆزی تەنیا رای تاكەكەسی خۆیەتی .


لیژنەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی هەموو كات ئامادەیە پشتگیری لەماف و رەوای سەرجەم رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان بكات بەبێ جیاوازی، بەڵام لەهەمان كاتدا رێگە نادەین بەناوی لێژنەكە و یاخود بەناوی وتەبێژی لیژنەكەوە لێدوان لەسەر كارێك بدرێت كەبەرژەوەندی گشتی هەموو وەرزشی كوردستانی لەخۆبگرێت و چالاكییە وەرزشییەكانی كوردستانیش بەرەو پێش ببات".


SPEE SPORT


PM:09:12:06/01/2016