لە پایتەخت بکوژی کچە پارێزەرێک نادیارە

لەهەولێر کچە پارێزەرێک دەرفێرێت دواتر بەکوژراوی تەرمەکەی لە دریم ستی دەدۆزرێتەوە، تا ئێستا بە پێی لێدوانی پۆلیس و سەندیکای پارێزەران، تاوانبارەکە نەدۆزراوەتەوە. 

باوكی ئەو كچە پارێزەرە کەناوی سلێمان ئەحمەدە بەمیدیاکانی رایگەیاند "كچەكەی لە كۆمپانیای ڤیزا متریک دەوام دەكات. كاژێر 8:30 خولەكی بەیانی دەچێتە دەوام و كاژێر 4:00ی ئێوارە تەواو دەبێت. لەو كاتەشەوە تاوەكو كاژێر 6:30خولەكی ئێوارە خولی ئینگلیزی هەبووە، كاتژێر 11:15خولەكی پێش نیوەڕۆی رۆژی دواتر تەلەفۆنیان بۆ كردووە، كە لە نزیك دریم سیتی، ئۆتۆمبێلی كچەكەی دۆزراوەتەوە و تێیدا گیانی لەدەستداوە".

لەبەیاننامەیەکدا سەندیکای پارێزەرانی کوردستان کە ئەمڕۆ چوارشەممە 6\1\2016 بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو (3\1\2016)، لە کاتێکدا کە پارێزەران یادی ڕۆژی پارێزەرانیان کردووەتەوە، "ناز سلێمان یەعقووبی”، کچە پارێزەر لە لایەن دەستێکی نادیارەوە، دوای ڕفاندنی خنکێندراوە. 

هەروەها بەیانەکە ئەوە ئاشکرا دەکات "ناز سلێمان یەعقووبی لە لایەن دەستێکی نادیار، دوای ڕفاندنی خنکێندراوە و دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆڤانە و بێبەزەییانە، دەموچاویشی شێوێندراوە".

پۆلیس هەولێریش لەسەر رووداوەکە ئەوەی ئاشکرا کرد کە "تا ئێستا تاوانبارەکانیان نەدۆزیوەتەوە".




AM:12:33:07/01/2016