روسیا به چه‌ك هاوكاریی یه‌په‌گه ده‌كات
بەوتەی نوێنه‌ری په‌یه‌ده له باشووری كوردستان له‌ئێستادا ڕوسیا له ڕێگه‌ی پێدانی چه‌كه‌وه هاوكاریی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له خۆرئاوای كوردستان ده‌كات.
غه‌ریب حه‌سۆ نوێنه‌ری په‌یه‌ده له هه‌رێمی كوردستان به كەناڵی KNN ی ڕاگه‌یاند: له دوای ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ڕوسیا له خاكی سوریا، ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی له سوریادا بوونیان هه‌یه، كه شه‌ڕی تیرۆر ده‌كه‌ن و ڕوسیاش ناچار بوه مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دا بكات.
وتیشی: یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه لایه‌نێكی شه‌ڕكه‌ری دژی تیرۆره‌و له‌ئێستادا به‌رپرسانی ڕوسیا هاوكارییه‌كانیان بۆ یه‌په‌گه زیاتر كردوه و په‌یوه‌ندیی ڕوسیا‌و په‌یه‌ده بوه‌ته ئه‌مری واقع.
سه‌باره‌ت به جۆری هاوكارییه‌كه‌ی ڕوسیا بۆ یه‌په‌گه، غه‌ریب حه‌سۆ ده‌لێت: هاوكاریی ڕوسیا بریتییه له پێدانی چه‌ك به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، به‌ڵام جۆری چه‌ك و ورده‌كارییه‌كانی تری ئه‌و بابه‌ته، لای یه‌په‌گه خۆیه‌تی، چونكه ئه‌وه بابه‌تێكی سه‌ربازییه.
PM:03:42:09/01/2016