زیاتر لە 50 كرێكار بەهۆی رووداوەكانی كارەوە گیانیان لەدەستداوە

سەندیکای کرێکارانی بیناسازی کوردستان ڕایگەیاند ساڵی رابردوو ٥٣ کرێکار لە کاتی کارکردندا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

عوسمان زیندانی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی کوردستان لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا ٢٣ کرێکار لە پارێزگای سلێمانی و ١٨ کرێکار لە پارێزگای هەولێر لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستداوە.

هەرەوەها لە پارێزگای دهۆک ١٠ کرێکار و لە پارێزگای هەڵەبجەش دوو کرێکار لەکاتی کارکردندا گیان لەدەستداوە.

سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا وەک پێویست سەلامەتی کار لە بەشێک لە کۆمپانیاکاندا بۆ کرێکاران دابین نەکردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر کرێکار بێکار بوون.



PM:02:14:14/01/2016