ئاسایشی سلێمانی سزادانی چوار تاوانبار ڕادەگەیەنێت
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە مادەی ھۆشبەرەوە ٤ کەسیان دەستگیرکردوە کە دوانیان ژنی ماڵەوەن و زانیاریش لەبارەی دەستگیرکراوەکان و سزاکانیان ئاشکرادەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانیدا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی(١٤)ی مخدرات، چوار کەسیان دەستگیرکردوە، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و ھەواڵەکردنیان بۆ دادگا ، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە لە١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا، سزادراون بەمشێوەیە:
١- تاوانبار (ع،ع،ب) لەدایکبوی ساڵی (١٩٧٦ ) کورد ڕەگەز نێر، پیشەی قەساب، لەڕۆژی (٢٦/٤/٢٠١٥ ) گیراوە بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر، سزادراوە بۆ ماوەی (١)ساڵ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا ھەزار دینار.
٢- تاوانبار (س،ع،س) لەدایکبوی ساڵی (١٩٩١ ) کورد ، ڕەگەز مێ ، ژنی ماڵ ،لەڕۆژی (١١/٨/٢٠١٥) گیراوە بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر، سزادراوە بۆماوەی (١)ساڵ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠)چوار سەدوو پەنجا ھەزار دینار .
٣- تاوانبار (ا،م،م) لەدایکبوی ساڵی (١٩٧٦ ) کورد، ڕەگەز مێ ، ژنی ماڵ ، لەڕۆژی (١١/٨/٢٠١٥) گیراوە بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (١)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا ھەزار دینار.
٤- تاوانبار (ک،ع،ک) لەدایکبوی ساڵی (١٩٩١ ) کورد، کارمەندی کۆمپانیای ڤاڵمارا، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارھێنانی مەوادی ھۆشبەر ، سزادراوە بۆ ماوەی (٦)شەش مانگ، غەرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠) چوار سەدوو پەنجا ھەزار دینار.
PM:02:18:14/01/2016