ڤیدیۆ...دوای قەدەغەكردنی ئەم فیلمە نمایش دەكرێتەوە

فیلمێكی هندی كە باس لە شەڕی داگیركردنی عێراق و ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام دەكات دوای قەدەغەكردنی لە ئیمارات جارێكە ڕی بەنمایشكردنی دەدرێتەوە.

فیلمی (Airlift) كە فیلمێكی هندییە و باس لە جەنگی یەكەمی كەنداو دەكات لە ساڵی 1990، لە چەندین هۆڵی سینەمای ڕۆژهەڵات ناوەڕاست دەست بە نمایش كردن دەكات.

ئەكتەری ناسراوی بۆلیود ئكشای كۆمار كە لە فیلمەكەدا ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت، لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فە یس بووك ئاماژەی بەوە كردووە كە فیلمەكە لە 70 هۆڵی سینەمای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمایش دەكرێت، لە نێوانیشیاندا، هۆڵەكانی ئیمارات كە پێشتر نمایشكردنی فیلمەكەی قەدەغەكردبوو.





PM:02:06:24/01/2016