له کۆنفرانسی چاکسازی دارایی که ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت رایگه‌یاند: هه‌رێم مانگانه ٤٥٠ ملیار دینار کورتهێنانی بودجەی هەیە.
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌که‌ی که وه‌سفی وه‌زیره ده‌رکراوه‌که‌ی گۆڕان، رێباز محه‌مه‌د حهملانیان کرد که کارێکی زۆری کردووه بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م کۆنفرانسه، له میانه‌ی قسه‌کانیدا، نێچیرڤان بارزانی وتی " كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران چاكسازی دارایی نییە، بەڵكو سیاسەتی دەستگرتن بە پارەوهیە".
جێگری سەرۆکی حکومەتیش قوباد تاڵه‌بانی ڕایگەیاند" چاکسازی دەبێت لە وەزارەتی داراییەوە دەست پێ‌بکات و ئێمه مانگانە زۆر بەزەحمەت مووچەی فەرمانبەرانمان بۆ دابین دەکرێت".
لەبارەی پرۆسەی چاکسازییەوە سوپاسی رێباز حەملان وەزیری دارایی هەرێمی کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ چەکسازی گرتبوونیەبەر و وتی "زۆر بەداخەوە کە بەهۆی بارودۆخی سیاسیەوە ئێستا لەگەڵمان نییە".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27-1-2016 به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیرانی حكومه‌ت و ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌زایان و پسپۆڕانی ئابووری و ژماره‌یه‌ک له رۆژنامه‌نووسان كۆنفرانسی چاكسازی ئابووری له شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.