له‌سلێمانی نرخی كرێی گواستنه‌وه كه‌مكرایه‌وه
دوای ئەوەی لەچەند شار‌و شارۆچكەیەك كرێی هاتوچۆ كەمكرایەوە ئەمڕۆش لەلایەن سەندیكای شۆفێرانەوە لە شاری سلیمانی كرێی هاتوچۆی نێوان شارەكان كەم كرایەوە بریاڕیشە كرێی تەكسیەكانی ناوشاریش كەمبكرێتەوە.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا (جه‌لال ئه‌بوبه‌كر) سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان له‌بینای پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی گواستنهوهیانداوه، وتیشی:"هێڵی گواستنه‌وه‌ی ته‌كسییه‌كانی به‌غدا له (٤٠) هه‌زاره‌وه بۆ (٣٥) هه‌زاردینار كه‌مكراوه‌ته‌وه، پاسه‌كانی هه‌ولێریش له (١٢) هه‌زارو (٥٠٠) دیناره‌وه كراوه به (١٠) هه‌زار، پاسه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش له‌حه‌وت هه‌زاره‌وه كراوه به‌پێنج هه‌زار".
له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی كرێ تاكسی ناو سه‌نته‌ری سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كرێی ته‌كسی ناوشاری سلێمانیش كه‌مده‌كرێته‌وه‌و ده‌شڵێت:" لۆگۆیه‌ك دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌ندیكای گواستنه‌وه، تێیدا ده‌بێت هه‌موو ته‌كسییه‌ك ئه‌و لۆگۆیه هه‌ڵبواسێت، كه نرخه‌كانی گواستنه‌وه‌ی تێدا دیاریبكرێت، بڕیاره‌كه‌ش له‌سبه‌ینێ (1/2/2016)ه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
PM:03:28:31/01/2016