ئایا سەدام حسێن زیندووە؟

هاوكات لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی وڵاتی یەمەن جارێكی دیكە باسی دیكتاتۆری پێشووی عێراق دەكرێت‌و باس لەوە دەكرێت سەدام حسێن لەیەكێك لەناوچەكانی وڵاتی یەمەندا دەژی.

رۆژنامەی (الدیار)ی كوەیتی لەبابەتێكدا دەنوسێت: "ئەو رۆژەی میخائیل رەمەزان، (هاوشێوەكەی سەدام) لەسێدارەدرا، دیكتاتۆری پێشووی عێراق لەلایەن هێزەكانی روسیا رەوانەی دەرەوەی عێراق كرا‌و لەگەڵ "رەغد"ی كچی لە رۆژی بەخاكسپاردنی میخائیل رەمەزان، بەرەو یەمەن هەڵهاتن".

رۆژنامەكە دەنوسێت كە ماڵپەڕی (انتلجنسی) كە تایبەتە بە بابەتی زانیارییە ئەمنییەكان لەزاری "ئایریك دانلۆ" كارمەندی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا (سیا) هەواڵی ئەوەی بڵاوكردوەتەوە كە سەدام حسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق زیندوە‌و لەناوچەی "میكراس" لەباشوری یەمەن دەژی.

ئەم رۆژنامە لوبنانیە كە هەواڵەكەی لە ماڵپەڕی (الفجر)ی میسریش بڵاوكراوەتەوە دەنوسێت كە "حوسیەكان شوێنەكەی سەدامیان دۆزیوەتەوە‌و ئێرانیان لەو بابەتە ئاگادار كردوەتەوە.



PM:08:14:31/01/2016