ئەدێڵ هۆشداری دەداتە كاندیدەكەی سەرۆكایەتی ئەمریكا

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی هۆشداری دەداتە كاندیدێكی سەرۆكایەتی ئەمریكا، بەوەی گۆرانییەكانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەكار نەهێنێت.

وتەبێژی ئەدێڵ لە ڕونكردنەوەیەكیدا كە بۆ ڕاگەیاندنەكان ڕەتیدەكاتەوە كە ئەو خانمە هونەرمەندە ڕێگای بە دۆناڵد ترامپی كاندیدی  سەرۆكایەتی ئەمریكا دابێت تا گۆرانییەكانی لەكاتی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەكاربهێنێت.

ئەدێڵ بە ترامپی ڕاگەیاندووە كە بۆی نییە بێ ئاگاداری خۆی گۆرانییەكانی بەكار بهێنێت، چونكە ئەو ڕەزامەند نییە لەسەر ئەوەی گۆرانییەكانی بۆ مەبەستی سیاسی بەكاربهێنرێت.

لای خۆیانەوە هەوادارانی ئەو خانمە هونەرمەندە بێزاری خۆیان لەو كارەی كاندیدەكەی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەربڕیوە و داوایان لێكردووە كە بەهیچ جۆرێك پشتگیری ئەو كاندیدە نەكات.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دۆناڵد ترامپ لە وتارێكیدا كە لەسەر داهاتووی ئەمریكا پێشكەشی كرد، چەند گۆرانییەكی ئەو خانمە هونەرمەندە بەكارهێنا، كە خۆی یەكێك لە هەوادارەكانی و لەساڵی 2015 ئامادەی ئاهەنگێكی بووە لە نیویۆرك.



PM:05:34:04/02/2016