ئەستێرەی بەناوبانگی عێراقی هەیسەم یوسف كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
هەیسەم یوسف لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (أرید ویاه ) بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرهەمێتی وەك دیاری خۆی بە بۆنی ڕۆژی ڤالانتاینەوە پێشكەشی هەوادارانی كردووە.
گۆرانییەكەی هەیسەم لە تێكستی حازم جابر و ئاوازی خۆیەتی، كلیپەكەش لە بەیروت وێنە گیراوە و لەلایەن عادل سەرحانەوە كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.