خوێندکارانی زانکۆیەک لەهەولێر بایکۆتی دەوامیان کردو لەبەردەم زانکۆکەیاندا گردبوونەوەیەکی گەورەیان دروست کرد.
ئەمڕۆ ٢/١٦ خوێندکارانی زانکۆی جیهان لەهەولێر کە ژمارەیەکی زۆرن بایکۆتی دەوامیان کردو و لەبەردەم زانکۆدا گردبوونەوەیەکی گەورەیان ئەنجام دا.
خوێندکارانی خۆپیشاندەر داوای کەمکردنەوەی ئەو پارەیە دەکەن کە ساڵانە دەیدەن بە زانکۆ بەڕێژەی لە ٣٠% لە کاتێکدا زانکۆ ئامادەی ئەوەی پێشانداوە کە بەێژی ٥-١٥% کەمبکاتەوە.