پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی 13 تاوانباری راگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ورده‌كاریی ده‌ستگیركردنی چه‌ند تاوانبارێكی راگه‌یاند، كه‌له شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، له‌چه‌ندین تاوانه‌وه تێوه گلاون.
ئەمرۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ساز درابوو، چۆنیه‌تیی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێك و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تاوانبار بۆ میدیاكان خرایه‌ڕوو.
لیوا عه‌بدولخالق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا تاوانبار (ر.ف.ع)، ته‌مه‌ن (٣١) ساڵ، پیشه كاسب، له‌گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران مامی خۆی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوشتووه، بۆیه دادوه‌ر بڕیاریدا به به‌ندكردنی به‌پێی مادده (٤٠٦) له‌یاسای سزادان. هه‌روه‌ها تاوانبار (ی.س.ج)، ته‌مه‌ن (٢١) ساڵ، پیشه كاسب، ئه‌م تاوانباره‌یش براده‌رێكی خۆی له‌پاركی شانه‌ده‌ر كوشتووه، دوای ده‌ستگیركردنیشی، دادوه‌ر بڕیاری دا به به‌ندكردنی به‌پێی مادده (٤٠٦) له یاسای سزادان.
وتیشی: هه‌ردوو تاوانبار (خ.س.م)، پیشه كاسب، (ا.ف.ج)، پیشه كاسب، ته‌قه‌یان له ماڵی هاووڵاتیان كردووه به مه‌به‌ستی تۆقاندنیان، ئێستایش به‌ندن به‌پێی مادده‌ی (٤٠٦) بڕگه‌ی (٣١) له یاسای سزادان,
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی گرووپێكی دزیكردنیشی راگه‌یاند: كه له (٥) كه‌س پێكهاتوون به ناوه‌كانی (ش.ج.م)، ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵ، پیشه كاسب، (ا.س.س)، ته‌مه‌ن(١٨) ساڵ، پیشه قوتابی، (هـ.ف.ا)، ته‌مه‌ن(٢٠)ساڵ، پیشه كاسب، (م.ا.ا)، ته‌مه‌ن(٢٠)ساڵ، پیشه كاسب، (هـ.ج.م)، ته‌مه‌ن(١٩)ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانبارانه‌ش هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی كاری دزی كه بریتی بوون له دزینی مۆبایلی جۆراوجۆر و لاپ‌تۆپ و ئایپاد و زێڕ و پاره و شكاندنی چه‌ندین قاسه، دزییه‌كانیش له (١٣) ماڵ ئه‌نجام دراون له شاری هه‌ولێر، بۆیه دادوه‌ر بڕیاری دا به به‌ندكردنی تاوانباران به پێی مادده (٤٤٣) له یاسای سزادان.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: تاوانبار (س.ح.ا)، ته‌مه‌ن (٣٢) ساڵ، پیشه فه‌رمانبه‌ر 9 هه‌زار و 300 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و (١٢) ملیۆن دیناری عێراقی دیزیوه، بۆیه پاش قۆڵبه‌ستكردنی، دادوه‌ر بڕیاری دا به به‌ندكردنی تاوانبار به پێی مادده (٤٤٣) له یاسای سزادان. هه‌روه‌ها تاوانبار (ج.ب.ا)، ته‌مه‌ن (٣٥) ساڵ، پیشه كاسب، دووكانێكی له گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل شكاندووه و (٨٤) مۆبایلی دزیوه كه بڕه‌كه‌ی ده‌كاته 9 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، بۆیه دادوه‌ر بڕیاریدا به به‌ندكردنی تاوانبار به پێی مادده (٤٤٣) له یاسای سزادان.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه: تاوانبار(م.ب.ع)، ته‌مه‌ن (١٨) ساڵ، پیشه كاسب، تاوانبار(م.م.ح)، ته‌مه‌ن (٢٥) ساڵ، پیشه كاسب، مۆلیده‌ی كاره‌با و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی كارگه و هه‌روه‌ها مه‌كینه‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی مریشكیان له شارۆچكه‌ی قوشته‌په دزیبوو، بۆیه دادوه‌ر بڕیاری دا به به‌ندكردنی تاوانباران به پێی مادده (٤٤٣) له یاسای سزادان.
PM:02:08:23/02/2016