رۆژنامەنووسی دیاری پارتی شاری سلێمانی، بەشاری قاسمی سلێمانی ناوزەد دەکات. ( فەرماندەی سووپای قودسی ئێرانی ).
رێبوار کەریم وەلی رۆژنامەنووسی دیاری پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە وتارێکدا بەناونیشانی " شوكر سلیمانی ئارامه" دەڵێت" شاره‌كه‌ی قاسم، سلێمانی! ئارامه، زیندووه و رۆشنبیره. به‌ڵام هه‌ولێر مردووه، نائارامه و دیموكراسی تێدا نییه".!
ئەو رۆژنامە نووسە دەڵێت " باسكردن له سلێمانی و هه‌ولێر، باسكردن له دوو كه‌لتور و په‌روه‌رده‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه كه بووه‌ته ره‌فتاری تاكه‌كانی ئه‌و دوو شاره. له‌م دوو كه‌لتوره‌دا، دوو شت زۆر به زه‌قی ده‌بیندرێت كه له‌وه‌ی یه‌كه‌میاندا سه‌رباری هه‌موو شتێك رووقایمی و شانازیكردنه و، له‌وه‌ی دووه‌میشیاندا شه‌رمبه‌خۆبوون و ته‌وازوعه".
ئەو رۆژنامەنووسە کە لە رووداویش دەنوسێت پێیوایە" كه‌لتوری رووقایمی و شانازیكردن به هه‌موو شتێكه‌وه و، نه‌بینینی هه‌لٓه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی تاوانبار له ده‌ره‌وه‌ی خۆی، سلێمانی به‌و حالٓه‌ی ئێستا گه‌یاندووه. ملیاردها دۆلار له‌ژێر حوكمی یه‌كێتی(به‌گۆڕانیشه‌وه) له ده سالٓی رابردوو دیار نییه، به‌ڵام تاوانبار هه‌ولێری دراوسێیانه!".
وەلی ئەوە دەخاتەروو" له هه‌شتاكانه‌وه تا ئێستا زۆرترین تیرۆری سیاسیی تێدا كراوه، هه‌ر له لایه‌نگرانی حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌وه بگره تا ده‌گاته رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس و بازرگان، به‌ڵام هه‌ولێر تیرۆریسته و ئازادیی تصدا نییه! بۆ بچووكترین مافی خۆیان مه‌جبورن له‌گه‌لٓ ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بڕژێنه سه‌رجاده و به‌رده فڕكێ بكه‌ن و، له‌وێشه‌وه جنێو به ره‌مزه‌كانی ئه‌م میلله‌ته بده‌ن، ئه‌وه نیشانه‌ی ئازادی و زیندوویه‌تییه و شار ئارامه! به‌ڵام چونكه هه‌ولێر كه خۆپێشاندانیش ده‌كات به هێمنی و مه‌ده‌نیانه ده‌یكات، نائارامه!".