ئاسایش رێگای نەدا سێ سەرۆکایەتییەکە بنێژن

‌فۆتۆ: رادیۆی دەنگ
گەنجانی کەلار وستیان ئەم ئێوارەیە تابووتی هەر سێ سەرۆکایەتیەکە لە گۆڕانستانێک بنێژن، بەڵام ئاسایش بەبیانووی نەبوونی مۆڵەتەوە رێگایان پێنەدان.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی٢/٢٦لە چالاکییەکدا لە کەلار گەنجانی ئەو شارە وەک ئاماژەیەک بۆ مردنیان، ویستییان ئەو تابووتانەی بۆ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەیان دروستکردبوو، بنێژن، بەڵام ئاسایشی گەرمیان ڕێگری لە چالاکیەکەیان کرد تابووتەکانی کۆکردەوە.

چالاکییەکە لەلایەن ژمارەیەک چالاک و ڕۆژنامەنوسی ئەو شارەوە رێکخرابوو بەنیازبوون تابووتەکان وەک ئاماژەیەک بۆ شکستی دەسەڵات  و بێ ئومیدبوون لەو دەسەڵاتە، لە گۆڕستانی شێخ عەبدولڕەحمانی کەلار بنێژن، بەڵام لەساتی پێش ناشتندا ئاسایش گەیشتە شوێنەکەو نەیانهێشت چالاکییەکە ئەنجام بدرێت.

رێگرتنی ئاسایش لە چالاکیەکە بەپاساوی ئەوەوە بووە کە ئەو گەنجانە مۆڵەتیان نەبووە.



PM:06:53:26/02/2016