بارزانی ئەو کەسەی دەستنیشانکرد کە سەرۆکی لیژنەی چاکسازی دەکات

بارزانی، دادوەری دادگاییکردنی سەدام حسینی دانا بەسەرۆکی لیژنەی چاکسازی.

ماڵپەڕی باسنیوزی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە مەسعود بارزانی، بڕیار لەسەر دروستکردنی لێژنەی چاکساز لەناو حزب و حکوومەت دەدات و سەرۆکی لیژنەکە "حاكم ره‌ئوف ره‌شید"، و چوار دادوەردەبێت".

ماڵپەرەکە بڵاویکردۆتەوە" لەنێو ئەو لیژنەیەدا دادوەرێکی نێودەولەتی هەیە کە لەکەیسی نێودەوڵەیت و شەفافیەتی داهاتە گشتییەکان کاری کردووە".

بارزانی بۆیە حاکم رەەوف رەشید دەکات بەسەرۆکی ئەو لیژنەیە" چونکە لە ئاستێکی باڵای دادوەری کاری کردووە و بۆ وەرگرتنی بڕیار کاریگەری هیچ کەسێکی بەسەرەوە نابێت هاوکات مەسعود بارزانی، دەسەڵاتی تەواوی پێداوە لە شێوەی کارکردن".
 
وەک سەرچاوەیەک ئاماژەی پێدەکات، لێژنەکە دابەشی دوو بەش دەکرێن بەشێکیان لێکۆڵینەوە لەبەرپرسانی پارتی دەکات کە دەبێت لەماوەیەکی دیاری کراو سەروەت و سامانی خۆیان بۆ لێژنەکە ئاشکرا بکەن بەشێکی دیکەیان بۆ لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی حکوومەت و ئەو کەسانیە لەسەر موڵکی گشتی خۆیان پێ دەوڵەمەند کردووە.

لەیەکەم هەنگاودا هەردوو ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان "عەلی عەونی"، و "عەلی تەتەر" ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ئەوەی سەروەت و ماڵی خۆیان بحەنە بەردەم لێژنە چاکسازییەکە.



PM:10:14:26/02/2016