"پاسەوانەکانی سەرۆک دەستدرێژی دەکەنە سەر رۆژنامەنووسان"

لەسەردانەکەیدا بۆ پارێزگای دیوانییە پاسەوانەکانی فەوجی د. فواد مەعسوم سەرۆکی عێراق دەستدرێژی دەکەنە سەر رۆژنامەنووسانی چەند کەناڵێک.

یەکێتی ئاژانسەکانی عێراق ئەو کارەی پاسەوانەکانی سەرۆکی کۆماریان مەحکوم کردووەو کە دەستدرێژیان کردۆتە سەر رۆژنامەنووسان و چەکیان بەروویاندا راکێشاوە. ئەو یەکێتیە دەپرسێت ئەگەر پاسەوانەکانی سەرۆک کۆمار ئەمە هەڵسوکەوتیان بێت، دەبێت بەر پرسانی تر چۆن بن".

یەکێتی ئاژانسەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە رۆژنامەنووسانی کەناڵی ئافاق و سامراو مەدی و ئیزگەی میربەدو ئاژانسی هەوا، لەلایەن پاسەوانەکانی سەرۆکی عێراقە دەستدرێژیان کراوەتە سەر.

رۆژنامەنووسان داوا دەکەن ئەو پاسەوانانەی دەستدرێژیان کردۆتە سەر ئەو تیمە رۆژنامەنووسانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

یەکێتیەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن پاسەوانەکانی سەرۆکی عێراق دۆسیەیەکی خراپیان لەگەڵ رۆژنامەنووساندا هەیە و ئاماژە بۆ رووداوی ٢٢-٣-٢٠١٤ دەکەن کە ئەفسەرێکی پاسەوانەکانی تاڵەبانی سەرۆکی پێشووی عێراق، محەمەد بدێوی بەڕێوەبەری نووسینگەی عێراقی ئازادی کوشت و هێرشیان کردە سەر هەردوو رۆژنامەنووس ئەیاد ساموک و عەلی عەبدولزەهرەو سێ کەسی یاسای کە لەگەڵیاندا هابوون.



PM:09:55:29/02/2016