قوباد تاڵەبانی نیگەرانە لە هاککردنی وێبسایتە ئەهلیەکان

جێگری سەرۆکی حکومەت نیگەرانی خۆی دەردەبڕیت لە هەوڵی هاککردنی وێبسایتە ئەهلیەکان.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت نیگەرانی خۆی لە هاککردنی وێبسایتە ئەهلیەکان دەردەبڕێت و نووسیویەتی "  پێویستە هەموومان ئەو دەستە نادیارانە شەرمەزار بكەین كە ده‌یانه‌وێت دەنگە سەربەخۆ و ئازاد و ئەهلییەكان كپ بكەن٠"

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەداوە ئازادی میدیا و رەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ كاركردنیان لە قازانج و بەرژەوەندی گشتیدایه‌.
شەوی ٢/٢٩ سێ پەیجی فەیسبووکی سپی میدیا و ئەکاونتی و ئیمەیڵی سەرنوسەری ماڵپەڕەکە هاککران و هەوڵدرا کە ماڵپەڕەکەش هاکبکرێت، بەس نەتوانرا ئەو کارە ئەنجام بدرێت، دوو رۆژیشە ماڵپەڕی ئاوێنە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ماڵپەڕەکەیان رووبەرووی هێرش بۆتەوە. 



PM:06:42:06/03/2016