ناوی بینای زانكۆی ئەمەریكی لە دهۆك چیە؟

ئەمرۆ دووەم زانكۆی ئەمەریكی لە شاری دهۆك كرایەوە كە ناوی بیناكەی بەناوی مەلا مستەفا بارزانی ناونراوە.

ئەمرۆ لە رێوڕەسمێكدا زانكۆی ئەمەریكی شاری دهۆك كرایەوە كە تێیدا مەسعود بارزانی‌و سەرۆكی حیزبە سیاسییەكانی كوردستان‌و ژمارەیەك باڵوێزی وڵاتانی بیانی تێیدا ئامادەبوون.

لەرێوڕەسمەكەدا هەریەك لە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی‌و مەسرور بارزانی وتاریان پێشكەش كرد.

بینای زانكۆكە بەناوی مەلا مستەفا بارزانی (mustafa barzani building) ناونراوە‌و شێوەی بیناكە وەك زانكۆكانی ئەمەریكا دروستكراوە.



PM:04:55:14/03/2016