مەلا کرێکار: بەکوێرایی چاوی دوژمن ئەمجارەش ئازادبووین

مەلا کرێکار ئەمیری پێشووی ئەنسار ئیسلام لە کاتی ئازادکردنیدا وتی" بەکوێرایی چاوی دوژمنانی ئیسلام ئەمجارەش ئازادبووین".

پاشنیوەرٶی ئەمڕۆ ٣/١٧ لە وڵاتی نەرویج مەلا کرێکار ئەمیری پێشووی ئەسار ئیسلام لە لەساڵی ٢٠٠٣دا لەلایەن ئەمەریکاوە لە هەورامان هێرشکرایە سەری، ئازاد کرا.

دوای ئازادکردنی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی NRT مەلا کرێکار رایگەیاند" ئەمجارەش رزگارمان بوو بە کوێرایی چاوی دوژمنانی ئیسلام، بەکوێرایی چاوی دوژمنانی قورئان".

ناوبراو وتیشی" هاتینە دەرێ بەسەربەرزانە، ئیسپاتیشی دەکەین بۆ ئیسلام دەژین و بۆ ئیسلامیش دەمرین".
 
 دادگای باڵای نەرویج حوکمی ساڵ و نیوێک زیندانی کردنی مەلا کرێکاری هەڵوەشاندەوە کە لەسەر دۆسییەی هەڕەشە کردن لە هەڵمەت گۆران  بۆی دەرکردبووە.

مەلا کرێکار لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفیزیۆنێکی نەرویجی ڕۆژی ٣٠-10- ٢٠١٥ هەڕەشەی کرد لە‌ چالاکوان، هەڵمەت گۆران لەسەر سوتانی قورئان، لەپاتی ئەو هەڕەشەیە حوکمدرا بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی کردن، ئەمڕۆ ئەو حوکمە هەڵوەشێنرایەوە.



PM:11:07:17/03/2016