موقتەدا سورە لەسەر خۆپیشاندان
حکومەت چوار دەوری ناوچەی سەوز تەلەبد دەکات

موقتەدا سەدرو خۆپیشاندەران سوورن لەسەر ئەنجامدانی مانگرتن و خۆپیشاندان لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز، حکومەتیش رێگای پردەکانی سەرناوچەی سەوز دادەخات‌و چواردەوریشی تەلبەند دەکات.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەمڕۆ بەغداد بارێکی نائاسایی بەخۆیەوە دەبینێت و کراوەیە بۆ هەموو ئەگەرێک، ئەم بۆچوونە لەکاتێکدا خۆپیشاندەران و هەوادارانی تەوژمی سەدر سوورن لەسەر ئەنجامدانی مانگرتن لەدەروازەکانی ناوچەی سەوزو هەر لە ئێستاوە خەڵک رژاونەتە سەر ئەو شەقامانەی دەگەن بەناوچەی سەوز و  هەندێکیشیان لەسەر شەقامەکان دانیشتوون وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان.

هاوکات ‌هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لەناوچەی سەوزو دەروازەکانی بلآوەیان کردووەو هەموو رێگاکانیان کۆنترۆڵکردووە.

هەفتەی رابردوو سەرکردەی دیاری عێراق موقتەدا سەدر رایەگەیاند کە مانگرتن دەبەنە دەروازەکانی ناوچەی سەدر، ئەم بانگەوازەی ئەو سەرکردەیە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە رەتکرایەوە بەبیانووی ئەوەی ناتوانن خۆپیشاندەران بپارێزن و ولآت لەبارێکی نا ئاساییدایە.



AM:11:06:18/03/2016