سەرلەنوێ بارگرژی لە خورماتوو دروستدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێکدادانێکی سنوردار لە نێوان هێزی پێشمەرگەو حەشدی شیعە لە خورماتوو روودەدات.

بەیانی ئەمڕۆ ٣/٢١ لە ناو شاری خورماتوو گرووپێک لە حەشدی شیعە نارنجۆکێک فڕێدەدەنە ناو بارەگایەکی پیشمەرگەوەو ئەوانیش بەتەقە وەڵامیان دەدەنەوە.

لە لایەکی ترەوە حەشدی شیعە تەقەیان بەناو بازاڕی شارەکەدا کردووەو دوو هاوڵاتی برینداربوون.

سەرباری رێککەوتنی نێوان هێزی پێشمەرگەو حەشدی شیعە سێ مانگ لەمەوبەر، بەڵام تا ئێستا بارودۆخ بەتەواوی ئاسایی نەبۆتەوەو مەترسی هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەو شارەدا دەکرێت و رۆژانە رووداوی توندتیژی روودەدات. 



AM:10:52:21/03/2016