"تاوانباركردنی هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌رووداوه‌كه‌ی چاڤی لانددا، تۆمه‌تێكی بێ بنه‌مایه"
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پاراستنی ناو چاڤی لاند له‌ئه‌ستۆی ئیداره‌ی چاڤی لاند خۆیدابووه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له‌تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌وا ئه‌وان رێكاری یاسایی ده‌گرنه به‌ر.
به‌ختیار عه‌بدولره‌حمان، قائیمقامی سلێمانی‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌و پارێزگایه به‌ماڵپه‌ڕی یەكێتی نیشتمانی ڕاگه‌یاندووه، تاوانباركردنی هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌رووداوه‌كه‌ی چاڤی لانددا، تۆمه‌تێكی بێ بنه‌مایه، چونكه ده‌كرا سكیورێتی خۆیان ڕێگه‌یان نه‌دایه، كه خه‌ڵك به‌چه‌قۆ‌و سه‌رخۆشی بچێته ناو ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییه‌وه، وتیشی:"هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نها پاراستنی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هۆڵانه‌یان له‌ئه‌ستۆدابووه، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزی چه‌كدار نانێرینه ناو هیچ ئاهه‌نگێكی گشتییه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌تا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بڕیار نه‌دات، هه‌ر تۆمه‌تێك بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵببه‌سرێت بێ بنه‌مان، ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر چاڤی لاند به‌رده‌وامبێت له‌به‌خشینه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانیان، ئه‌وا رێكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گرنه‌به‌ر".
PM:11:09:22/03/2016