توێكڵی شوتی ئەم سودەی هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك ، توێكڵی شوتی سودێكی زۆری بۆ لەش هەیە.

توێكڵی شوتی سودێكی زۆر بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بە دەست نەخۆشیەكانی گورچیلە و فشاری خوێنەوە دەناڵێنن، هەروەها سودی بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە بەهۆی چەند كێشەیەك لە میزەڵداندا توانای میزكردنیان نییە، ئەمە جگە لەوەی سودی بۆ كۆ ئەندامی هەرس هەیە و قەبزی ناهێڵێت.

ئەو توێژەرانە داوایان لەو كەسانە كردووە كەئەو كێشانەیان هەیە، توێكڵی شوتی بكوڵێنن و ڕۆژانە چەند جارێك لە ئاوەكەی بخۆنەوە.

بۆ ئەو كەسانەش كە فشاری خوێنیان بەرزە، توێكڵی شوتی وشك بكەن و پاش هاڕینی لە ڕۆژان لە ئاودا بیتوێننەوە و پاشان بیخۆنەوە، بەمەش فشاری خوێنیان بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت. 



PM:02:22:26/03/2016