موقتەدا سەدر مانگرتنی دەست پێكرد
موقتەدا سەدر بڕیاری لە ناوچەی سەوزی بەغدا مانگرتن دەست پێبكات بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر حەیدەر عەبادی بۆ پێكهێنانی حكومەت.
سەدر ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە بەغدا دووپاتی كردەوە لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا دەچێتە نێو ناوچەی سەوزەوە و بەخۆی دەست بەمانگرتن دەكات، تا ئەو كاتەی حكومەتی عەبادی دەست بەگۆڕانكاری دەكات.
هەروەها دووپاتی كردەوە تا رۆژی سێشەممەی داهاتوو مۆڵەتی عەبادی درێژ دەكاتەوە، بۆ ئەوەی حكومەتە تەكنۆكراتە نوێیەكەی رابگەیەنێ.
PM:08:48:27/03/2016