ڤیدیۆ.. كۆریای باكور واشنتۆن بۆردومانی ئەتۆمی دەكات

كۆریای باكور لە ڤیدیۆییەكی پرۆپاگەندەدا دیمەنی بۆردومانی ئەتۆمی واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریكا نیشان دەدات.

ئەم گرتە ڤیدیۆییە كە رۆژی شەممەی رابردوو بڵاوكرایەوە ناوی "دوا دەرفەت"ی لێنراوە‌و نیشانی دەدات كە موشەكێك  لەژێردەریاییەكی كۆریای باكور هەڵدەستێت‌و شاری واشنتۆن وێران دەكات.

هەموو ساڵێك لەكاتی مانۆری سەربازیی كۆریای باشور‌و ئەمەریكا، پروپاگەندەیەكی زۆر لەلایەن هەردوو وڵاتی كۆریای باكور‌و باشور بڵاودەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ ئەم جۆرە پرۆپاگەندەیە بێوێنە بووە.




PM:08:08:28/03/2016