سەرکردەی رەوتی سەدر کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی لەناوچەی سەوز هێناو رایگەیاند" ئه‌گه‌ر بێت و ده‌نگ نه‌درێته حكومه‌ته پێشنیاركراوه‌كه‌ی عیراق، ئه‌وا متمانه له حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌رده‌گرینه‌وه".
سەدر، جەختی لەسەر خۆپیشاندانەکان کردەوە لە دەرەوەی ناوچەی سەوز بۆئەوەی فشاربێت بەسەر پەرلەمانەوە تا دەنگ بە حکومەتە نوێکە بدرێت. هاوکات وتیشی " ئه‌گه‌ر متمانه نه‌درێته حكومه‌ته پێشنیاركراوه‌كه، ئه‌وا فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مان ده‌كشێته‌وه".
ئەو لێدوانەی سەدر دوای ئەو هەنگاوەی حەیدەر عەبادی دێت کە ئەمڕۆ ناوی ١٦ وەزیری وەک تۆکنۆکرات لە پەرلەمان پێشنیار کرد تا وەک کابینەی نوێ دەنگی پێبدەن.