بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی له هه‌رێمی ئه‌بغازیا له رووسیا، تیروپشكی دووه‌مین پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێی جامی كۆنیفا بۆ هه‌رێمه‌كان ئه‌نجامبدرێت و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش به‌شداریی ده‌كات.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به به‌شداریی 12 هه‌ڵبژارده به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه بۆ سێ ئاست دابه‌شكراون و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له ئاستی یه‌كه‌مدایه.
له تیروپشكه‌كه‌دا 12 هه‌ڵبژارده به‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شده‌كرێن و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 3 تیپ له خۆده‌گرێت.
یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له ماوه‌ی 1 تاكو 8ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تیپه به‌شداره‌كان و ئاسته‌كانیان به‌م شێوه‌یه:
ئاستی یه‌كه‌م: ئه‌بغازیا، كوردستان، په‌نجاب، قوبرسی باكوور
ئاستی دووه‌م: رۆمانی، دوورگه‌ی چاگۆس، سزیكلیلاند، ساپمی
ئاستی سێیه‌م: ریتیا، سۆمالیلاند، كۆریای یه‌كگرتوو، ئه‌مه‌ریكای رۆژئاوا.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر خه‌سره‌و گورون ئه‌مساڵ به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانیه‌تیی یه‌كه‌م له سوێد به‌شداریكرد.
هاوكات سبه‌ی راسته‌وخۆ مه‌راسیمی تیروپشكه‌كه ده‌گوازرێته‌وه له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی رێكخراوی كۆنیفا، كه له كاژێر 4ی ئێواره ده‌بێت به كاتی هه‌ولێر، كه به‌م ناونیشانه ده‌توانن تیروپشكه‌كه ببینن:
spee- kfa