دەرون گێژەن لەسەر "خیانەتەکەی" هاتە دەنگ

ئەو "خیانەتەی" مەریوان هەڵەبجەی نووسەر خستبوویە پاڵی پێشکەشکاری بەرنامەی شەقام دەرون گێژەن، ئەو میدیاکارەی هێنایە دەنگ و دەڵێت" تۆ هاتیت بۆئەوەی ببیتە پاڵەوان".

گێژەن لەنوسینێکدا وەڵامی مەریوان هەڵەبجەیی دەداتەوەو دەڵێت" کاک مەریوان ئێمە بەزۆر و لە ژێر کاریگەری مادەی هۆشبەرا پرۆگراممان لەگەڵ تۆمارکردووی یان بە ویستی خۆت و بەقات و ریباتەوە هاتیت بەو نیەتەی بەرنامەیەکت لەگەڵ بکەم و ببیتە پاڵەوان؟".
ئەم مشتومڕەی نێوان ئەم میدیاکارو نوسەرە دوای ئەو چاوپێکەوتنەی بەرنامەی شەقامی NRT2 دێت کە دەرون گێژەن لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی سازیکردبوو کە بەقسەی نووسەر بەڵێنی پێدرابوو کە پێکەوە مۆنتاژی بکەن پێش بڵاوکردنەوە، بەڵام گوایە گێژەن ئەو بەڵێنەی جێبەجێ نەکردووەو لەسەر ئەوە پۆستێکی لەسەر ئەو میدیاکارە نووسی و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کێشەکە دەباتە بەردەم دادگا.

دەقی وەڵامەکەی دەروون گێژەنە

وەڵامێكی پیشەییانەم لەسەر پۆستێکی (مەریوان هەڵەبجەیی) میوانی ئەم شەممەیەم، زۆرم پێ تەنزە کاک مەریوان ئەڵێ (من ئەو مەریوانە نیم کە لە شەقام ئەمبینن) بۆ کاک مەریوان ئێمە بەزۆر و لە ژێر کاریگەری مادەی هۆشبەرا پرۆگراممان لەگەڵ تۆمارکردووی یان بە ویستی خۆت و بەقات و ریباتەوە هاتیت بەو نیەتەی بەرنامەیەکت لەگەڵ بکەم و ببیتە پاڵەوان؟ ستراتیژو کاری ئێمە وەک دامەزراوەی میدیایی نالیا ئەوەیە نە دژایەتی و نە دۆستایەتی هیچ کەس و لایەک ناکەین، بۆ ئەو بەرێزانەی هەرەشەو شتەکەن پێتانەڵێم خۆتان بەسەر ئێما مەنوێنن ئێمە پیشەییانە خەریکی کاری خۆمانین، لە رووی هێزوو دەسەڵاتەوە پێموانیە کەس لەئێمە بێکەستربێت بۆیە کێ لێمان نیگەرانەئێمە ملمان لە موو باریکترە لەبەردەم یاسادا •••




PM:10:06:04/04/2016