ڤیدیۆ..عێزەت دوری وتارێکی نەرم بەرامبەر ئەمەریکاو توند بەرامبەر ئێران دەخوێنێتەوە

کەسی دووەمی حیزبی بەعس، عێزەت دوری سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوەو لە یادی دامەزراندنی حیزبی بەعسدا، وتارێک دژی ئێران و نەرم بەرامبەر ئەمەریکا دەخوێنێتەوە.

عیزەت دوری جێگری سەرۆکی پێشووی عێراق، سەدام حسێن، هەموو حکومەت و سووپای عێراق بەدرۆ دەخاتەوەو سەرلەنوێ دەردەکەوێتەوە لە کەناڵی ئەلعەربیەی سعودیەوە هێرشێكی فراوان دەکاتە سەر ئێران و داوا لە چەکدارە عەرەبەکان و وڵاتانی عەرەبی دەکات بە سەرۆکایەتی سعودیە دژی ئێران بجەنگن.

لەو گرتە ڤیدیۆیەدا عیزەت دوری زۆر نەرمە بەرامبەر ئەمەریکا لە کاتێکدا ئەمەریکا رژێمی پێشووی سەدامی رووخاندو، دەڵێت" باڵادەستی میلیشییا شیعەکان و ئێران لە عێراقدا بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئەمریکا ئەگەر بێت و کۆتایی بەو "ڕوبارە خوێنە" نەهێت.

لە ١٧ نیسانی ڕابردوودا هەواڵی کوژرانی عزەت دوری لە شاری تکریتی باکوری بەغدا بڵاوکرایەوەو لەو کاتەوە بەم شێوەیەی ئێستا دەرنەکەوتۆتەوە.




PM:08:43:07/04/2016