سەدر هەڕەشەیەکی نوێ لە سێ سەرۆکایەتیەکە دەکات

موقتەدا سەدر هەڕەشەیەکی نوێ لە سێ سەرۆکایەتیەکە دەکات و مۆڵەتی ٧٢ کاتژمێر دەدات تا دەنگبدرێت بە کابینە نوێکەی حەیدەر عەبادی.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٤/١٦ نوسینگەی رەوتی سەدر بە یاننامەیەکی دەرکردو تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێویستە سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق لە سەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ڕێکبکەون بۆ دەنگدان لەسەر کابینە نوێیەکەی عەبادی.

 سەبارەت بە ماگرتنی پەرلەمانتاران سەدر دەڵێت" مانگرتنی پەرلەمانتاران لە ناو پەرلەمان بە پشتیوان شەقام بەردەوام دەبێت".
سەدر داوا دەکات سەرجەم وەزیرەکانی ئێستای عەبدای دەستلەکاربکێشنەوە. 



PM:07:01:16/04/2016