سەدر داوا لە پەرلەمانتارەكان دەكات مانگرتنەكەیان بشكێنن

ئەمرۆ موقتەدا سەدر داوای لە پەرلەمانتارە مانگرتوەكان كرد كۆتایی بە مانگرتنەكەی خۆیان لەناو پەرلەمان بهێنن.

موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند خۆپیشاندان‌و ناڕەزایی ئاشتیانە بەردەوام دەبێت‌و داواشی لە پەرلەمانتارە مانگرتوەكان كرد، كۆتایی بەو مانگرتنە بهێنن كەلەناو بینای پەرلەمان رایانگەیاندوە.

هەروەها سەدر بڕیاریدا كارەكانی‌ كوتلەی‌ ئەحرار لەئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق هەڵپەسێرێت، تا بەستنی‌ كۆبونەوەیەكی‌ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی‌ وەزاری‌ تەكنۆكرات.

سەرۆكی رەوتی سەدر داواشی‌ لەخۆپیشاندەران  كرد، كارەكانی‌ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان پەكنەخەن، هاوكات داواشی‌ لە نەتەوەیەكگرتووەكان كرد عیراقییەكان رزگار بكات تەنانەت ئەگەر لەڕێگەی‌ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنی‌ پێشوەختیشەوە بێت.



PM:02:06:20/04/2016