سەدر داوای خۆپیشاندانی ملیۆنیی دەكات

موقتەدا سەدر داوا دەکات خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ فشارخستنە سەر ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت و کاتەکەشی دیاری دەکات.

موقتەدا سەدر،  ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە راگەیاندراوێکدا کە ئەمرۆ شەممە، بڵاو کراوەتەوە ئاڕاستەی هاوڵاتیان و لایەنگرانی ڕەوتەكەی كردووە، داوای لێكردوون ڕۆژی دوو شەممە خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام بدەن.

سەدر لەو راگەیاندراوەدا هۆکاری ئەو داواییەی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت " دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە فشار بخەنە سەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تا دەنگ لەسەر چاكسازیەكان بدات".

هاوکات جەختی کردۆتەوە " هەندێك لایەنی عیراقی نایانەوێت ئەنجدومەنی نوێنەران كۆببێتەوە".



PM:04:12:23/04/2016