بەهۆی ئەو شەڕو پێكدادانەی لە شەوی رابردووەوە لەخورماتوو لەنێوان میلیشیا شیعەكان‌و هێزی پێشمەرگەی كوردستان تا ئێستاش بەردەوامە، زیاتر لە 60 چەكداری حەشد كوژراو‌و برینداربوون.
لەمبارەیەوە محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە بەهۆی ئەو شەڕەی لەشەوی رابردووەوە لەنێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لەئارادایە 25 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون‌و زیاتر لە 37یش بریندارن.
وتیشی: لەو شەڕەدا دوو ئەفسەری فەرماندەی پێشمەرگە بەناوەكانی (عمید سیروان شه قلاوه ی ، و نقیب تالیب) شەهیدبوون، هەروەها دوو هاوڵاتیش بەناوەكانی (ابراهیم و عبدالله سید قاسم) شەهید بوون.
هاوكات حه‌سه‌ن بارام جێگری به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند، دوو مولازمی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌و هاوڵاتییه‌ك شه‌هیدبوون، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، به‌ڵام هێشتا ئاماری وردیان له‌لا نییه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی برینداران.
وتیشی "له‌ئێستادا له‌چوار لاوه شه‌ڕه‌و پێنج لیوای پێشمه‌رگه به‌شدارن لهشهڕهكهداو به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه میلیشیا شیعه‌كان كوژرا و برینداریان زۆره".
بەپێی زانیارییەكانی سپی لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە لەچەندین شوێن پاشەكشەیان بە میلیشیا شیعەكانی ناسراو بە حەشدی شەعبی كردەو ئاڵای كوردستانیان لەسەر ئەو شوێنانە هەڵكردوە.
عەمید سیروان شەقڵاوەیی