فازل میرانی نەرمی بەرامبەر گۆڕان دەنوێنێت

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێکدا بەرامبەر گۆڕان نەرم دەڕوانێت و باسی برایەتی لەگەڵ گۆڕان و  شەراکەت دەکات.

فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئێن ئارتی وتی " ئێمە لەگەڵ گۆڕاندا برای یەکترین، بەڵام شەراکەتی نێوانمان لەنگە".

سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ڕاشیگەیاند "ئێمە دەمانەوێت شەراکەت و برایەتی لەگەڵ گۆڕاندا نوێ بکەینەوە و نە ئێمە ئەوان دەردەکەین نە ئەوانیش ئێمە دەردەکەن و ئەو مەنتقەش قبوڵکراو نییە کە یەکتر دەربکەین".

ئەو بەرپرسە باڵایەی پارتی دەڵێت"ئێمە و گۆڕان دەبێت بگەڕێینەوە سەر ئەو مەنتقەی بۆ ئێستای کوردستان پێویستە و دەبێت بەیەکەوە کار بکەین".
ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسە باڵایە دەکرێت بە یەکەم لێدوانی پۆزەتیڤ بێت لەو ئاستەدا بەرامبەر گۆڕان رابگەیەنرێت لە کاتێکدا ماوەی شەش مانگە سەرۆکی پەرلەمان لە هەولێر دەرکراوەو وەزیرەکانی گۆڕان لە حکومەت دەرکراون. 



PM:10:50:26/04/2016