" چراخان هاوسەری ئاشتی هەورامی دەستگیردەکرێت"

بۆ دووەمجار فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چراخان رەفیق، هاوسەری وەزیری سامانە سروشتیەکان دەرچوو.

ماڵپەڕی (باسنیوز)ی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە " لە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان، فەرمانی دەستگیر کردن، بۆ چراخان ڕەفیق، ژنە وەبەرهێن لە هەرێمی کوردستان دەردەچێت".

باسنیوز ئاماژە ئەوە ئاشکرا دەکات " سبەی سێشەممە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چراخان ڕەفیق، ژنە سەرمایەدار و وەبەرهێن لە هەرێمی کوردستان دەردەچێت کە ژمارەیەک کۆمپانیا و پڕۆژەی وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و لە بواری نەوتیشدا کاری لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە". 

(باسنیوز) ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ، چراخان ڕەفیق، خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانییە و پێشتر لە دەرەوەی وڵات ژیاوە، ژمارەیەک کۆمپانیای لە هەرێمی کوردستاندا هەیە. دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا  ٢٧٦ ملیار دیناری لە هەرێمی کوردستاندا بلۆک کرا، چراخان کوردستانی جێهێشتووە و بەرەو شاری ئەستەنبۆڵ لە تورکیا بەڕێ کەوتووە، تاوەکو ئێستاش بۆ کوردستان نەگەڕاوەتەوە.

رۆژی ٢٠-١-٢٠١٦ لیژنه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر 276 ملیار دیناری چراخان ره‌فیق عومه‌ری هاوسه‌ری ئاشتی هه‌ورامیدا گرت که له‌بواری بازرگانی نه‌وتدا مامه‌ڵه‌ی پێکردووه‌، بەلآم ئەو لە روونکردنەوەیەکدا رەتیکردەوە کە دەست بەسەر پارەیەدا گیرابێت و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو تا ئێستا هاوسەری ئاشتی هەورامییە.





PM:10:47:02/05/2016