تاڵەبانی سڵاو بۆ سەردەشت عوسمان‌ و سۆرانی مامەحەمە و كاوە گەرمیانی دەنێرێت

قوباد تاڵه‌بانی، لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەری سڵاو بۆ گیانی هەر سێ شه‌هیدی رۆژنامەنووس (سۆرانی مامەحەمە، سەردەشت عوسمان‌و  كاوە گەرمیانی) دەنێرێت.

قوباد تاڵەبانی،جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم، لە په‌یجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك، نوسیویەتی:  رۆژی ئازادیی رۆژنامەگەریی بەدەرفەت دەزانم بۆ دوپاتكردنەوەی پابەندیی بە ئازادی میدیا لە كوردستان.

تاڵەبانی، له‌باره‌ی ئه‌و سێ ڕۆژنامه‌نوسه‌ شه‌هیده‌وه‌ ده‌ڵێت:   سڵاو بۆ گیانی هەر سێ رۆژنامەنووس (سۆرانی مامەحەمە، سەردەشت عوسمان‌و كاوە گەرمیانی) دەنێرم كە ساڵانی رابردوو بوونە قوربانی‌و  لە خەموژانی هاوڕێ‌و هاوكارەكانیشیان تێدەگەم.

هه‌ر به‌ بۆنه‌ی رۆژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌، تاڵه‌بانی پیرۆزبایی کردنه‌وه‌ی کاناڵی ئێن ئاڕتی عه‌ره‌بی ده‌کات و ده‌نوسێت:"هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ مایه‌ی دڵخۆشییە ئەمڕۆ کەناڵێکیتر دەست بە پەخش دەکات لە هەرێمەکەمان کە کەناڵی NRT عەرەبییەو بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیاران و ستاف و کارمەندانی ئەم کەناڵە دەکەم و بەهەنگاوێکی نەوعیی دەزانم لە کاروانی میدیا و رۆژنامەگەریی وڵاتەکەمان".



PM:01:54:05/05/2016