جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئاماده‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا له سلێمانی کۆبوونه‌وه، سپی ناوه‌رۆکی کۆبوونه‌وه‌که ئاشکرا ده‌کات.
ئه‌مڕۆ 5/10 کۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته به‌ڕێوه چوو، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که تا ئێستا به‌رده‌وامه، نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتارێکی پێشکه‌شکرد، که تیایدا زۆر سوپاسی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان و ده‌سته‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی کردووه که به‌درێژایی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی ئه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ولآت بووه سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌و ئه‌و هه‌موو گووشاره‌ی سه‌ریان، ئه‌وان سه‌رکه‌وتووانه توانیویانه کاره‌کانیان به‌ڕێوه به‌رن و وتویشیه‌تی" گۆڕان ئه‌وه‌ی نیشاندا که به‌بێ منیش ده‌توانن خۆیان به باشی کاره‌کانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن".
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان و پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمدا، نه‌وشیروان مسته‌فا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که پێویسته پارتی" نه‌رمی پێشان بدات"، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی بکه‌وێته‌وه سه‌ر ڕێچکه‌ی ئاسایی خۆی له‌م هه‌لومه‌رجه خراپه‌ی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌که‌دا.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که کورد له به‌غدا توانیوویه‌تی یه‌کڕیزی خۆی بپارێزێت، ده‌بێت ئه‌و یه‌کریزیه له کوردستانیش به‌رقه‌رار بێت.
دواتر رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌بارودۆخی عێراق کردووه.
ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که ده‌سته‌یه‌کی راوێژکاریه، تایبه‌ت کراوه گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسی رێککه‌وتنی یه‌کێتی و گۆڕان که تا ئێستا به‌رده‌وامه.