پەیکەرسازی بەناوبانگی سویدی كارڵ فرێدریك (Carl Fredrik Reuterswärd) لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا لە شاری لاندسکۆنەر لە سوید کۆچی دوایی کرد.
كارل خاوەنی گەلێك کاری هونەریە لە هەمویان گرنگتر و ناودارتر پەیکەری دەمانچە گرێدراوەکەیە، لە ژێر ناوی نا بۆ توندوتیژی(Non violence) ناسراوە.
چیرۆکی پەیکەرەکە ئەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٠ کاتێك کارل ئەبیستێ هاورێیەکی هونەرمەندی(لینۆن نیکۆ ئۆنۆ)لە شاری نیۆیۆرك ئەکوژرێت،زۆر دڵگران ئەبێت و ئەم پەیكەرە دروست دەكات بە مانای "نا بۆ توندوتیژیی".