رۆشنبیران: دەبێت د. عەبولەتیف سەلەفی لە ٦ مانگەوە بۆ ساڵێک زیندانی بکرێت

رۆشنبیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ژنهێنانی سێهەمی د. عەبدولەتیف سەلەفی دەڵێن " ئەو رەفتارە ئێتیکی کارو بەها ئاینیەکانی پێشێلکردووە".

لە بەیاننامەیەکدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی ئیمزایان کردووە، دەڵێن" عەبدوللەتیف خاوەنی دوو ژن و منداڵە و بە پێی یاسا ھەموارکراوی باری کەسێتی لە ھەرێمی کوردستان ھیچ بەھانەیەکی یاسایی نییە تا ژنی سێھەم بھێنێت. بەپێی مەرجەکانی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 ھاوسەرگیری سێھەمی عەبدوللەتیف سەلەفی کردەیەکی نایاساییە و سزای ٦ مانگ تا یەک ساڵ زیندان و غەرامەی ١٠ ملیۆن دیناری لەسەرە".

دەقی بەیاننامەکەو ئەو جێگایانەی ئاراستەیان کردووەو ناوی ئەو رۆشنبیرو چالاکوانانەی ئیمزایان کردووە..
بەیاننامەیەک بۆ ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی ئەوقاف، وەزارەتی رۆشنبیری، ئەنجومەنى باڵای كاروبارى خانمان و دەستەى سەربەخۆی مافەكانى مرۆڤ

بابەت: مەلا عەبدوللەتیفی سەلەفی
 
لە چەند ھەفتەی رابوردوودا بابەتی ژنھێنانی نایاسیی مەلا عەبدوللەتیفی سەلەفی بەشێکی زۆری میدیا و میدیای کۆمەڵایەتی بە خۆیەوە سەرقاڵ کرد. چەند رەھەندێکی ئەم رووداوە جێگەی لەسەر راوەستانە. یەکەم، ئەم پیاوە بە رێبەری رەوتی سەلەفییەکان لە کوردستاندا ناسراوە، مامۆستای پەیمانگای زانستی ئیسلامییە، خاوەنی کەناڵی ئاسمانی ”ئامۆژگاری" و بانگخواز و وتاربێژی رۆژانی ھەینییە لە مزگەوتی بەھەشت لە شاری سلێمانی. بە واتایەکی تر ئەم پیاوە تەلەفزیۆن و بڵندگۆی مزگەوت و شوێنگەی زانستی لەبەردەستدایە بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای سەلەفیزم لە کوردستاندا. ئەم پێگە ئایینی-کۆمەڵایەتی- پەروەردەییە وای لێکردووە کە کاریگەریی لەسەر بەھا کۆمەڵایەتی و ئاینییەکان ھەبێت و ژیانی ئێمە پڕ بکات لە حەڵاڵ و حەرام، لە دژایەتیکردنی ژن، دەستکاریکردنی وردودرشتی ژیانی شەخسی تاکەکان و بەخشینەوەی بەھای دینی و سیاسی بەسەر کۆمەڵگادا. بۆیە ھەموو قسە و کردەیەکی ئەم پیاوە پرسێکی گشتییە نەک تایبەت و شەخسی. دووھەم، ئەم پیاوە سوودی لە پێکەی ئایینی و زانستی خۆی وەرگرتووە بۆ دروستکردنی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ژنە خوێندکارێکی خۆیدا کە ھاوسەردار بووە و بەم شێوەیەش ئێتیکی کار و بەھا ئاینییەکانی خۆی پێشێلکردووە. لەلایەکی ترەوە لە کاتی بڵاوبوونەوەی دەنگی تۆمارکراوی ئەو کە لەگەڵ چاواندا قسەی سۆزداری دەکات، عەبدوللەتیف پێداگری لەسەر ئەوە کرد کەم ئەم تۆمارە دەنگییانە دەسکاری کراون و دوپاتیکردەوە کە ”ھیچ جۆرە پەیوەندییەکی (ناشەرعی) لە ئارادا نییە." بەڵام زۆری نەبرد ھەر بە کردارەکانی خۆی بۆ چەندھەمین جار قسەکانی خۆی بەدرۆ خستەوە و لەگەڵ چاواندا ھاوسەرگیری کرد. ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەم پیاوە چەواشەکاریی دەکات و راستییەکان ناڵێت (ھەروەک چۆن چەند جارێک لە تەلەفزیۆن نکۆڵی لەو قسانە کردبوو کە لە مزگەوت کردبوونی و دواتر بڵاوکرانەوە) و دەبڵ مۆراڵی خۆی نیشاندەدات بە شێوەیەک کە، بۆ نموونە، عەشق لە خەڵک حەرام دەکات و بۆ خۆی حەڵاڵی دەکات. سێھەم، عەبدوللەتیف خاوەنی دوو ژن و منداڵە و بە پێی یاسا ھەموارکراوی باری کەسێتی لە ھەرێمی کوردستان ھیچ بەھانەیەکی یاسایی نییە تا ژنی سێھەم بھێنێت. بەپێی مەرجەکانی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008 ھاوسەرگیری سێھەمی عەبدوللەتیف سەلەفی کردەیەکی نایاساییە و سزای ٦ مانگ تا یەک ساڵ زیندان و غەرامەی ١٠ ملیۆن دیناری لەسەرە. چوارھەم، وەزارەتی ئەوقاف خۆی لە کارەکانی ئەم پیاوە بێبەری دەکات بە بیانووی ئەوەوە کە مزگەوت و کەناڵەکەی عەبدوللەتیف سەر بەم وەزارەتە نین، بۆیە ناتوانن لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکەن. بەم شێوەیەش کەلێنێکی یاسایی دروستبووە کە تیایدا کەسانی وەک عەبدوللەتیف دێژە بە کارە ناڕەواکانی خۆیان دەدەن. 

بۆیە ئێمە داواکارین:
یەکەم، عەبدوللەتیفی سەلەفی لە پێگەی زانستی خۆی وەک مامۆستایەک دووربخرێتەوە و مافی وانەگوتنەوەی لێ بسەنرێتەوە.
دووھەم، لەسەر ئەوەی کە یاسای باری کەسێتی ھەرێمی کوردستان پێشێلکردووە دادگایی بکرێت و سزابدرێت.
سێھەم، تا بەلاداکەوتنی بڕیاری دادگا ئەو مینبەر و رووبەرە میدیایی و ئاینییانەی لێ بسەنرێتەوە کە لەرێگەیەوە رق و توندوتیژی و گوتاری دژە ژن بڵاودەکاتەوە و بەردەوامی بە دەبڵ مۆرالیی خۆی دەدات.
چوارھەم، مینبەری مزگەوت و کەناڵە ئاسمانییە ئاینییەکان لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە رێکبخرێن و چیتر رێگەنەدرێت کەسانی رادیکاڵ و دووڕوو بەکاریانبھێنن بۆ توندڕەویی و دژایەتیکردنی چینە جیاکانی کۆمەڵگا و مەرامی شەخسی خۆیان.
١. سۆز عەبدولقادر، سەرۆکی گرووپی مۆر
٢. کۆراڵ نووری، رۆژنامەنووس
٣. پەروا عەلی، ئەندام پەرلەمان
٤. ستارە عارف، ھەڵسوڕاوی بواری ژنان
٥. پەروین حەسەن، ھەڵسوڕاوی بواری ژنان
٦. شیرین سائیب، بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەر
٧. چیمەن محەمەد رەشید، چالاکى بزوتنەوەى ژنان
٨. چلوورە ھەردی، چالاکی بزوتنەوەی یەکسانخوازی ژنان
٩. چۆمان ھەردی، نووسەر و مامۆستای زانکۆ 
١٠. بەھار مونزیر، چالاکی ژنان
١١. گۆنا سەعید، چالاکوان
١٢. ئاسۆ کەمال، نووسەر
١٣. روژه حەسەن، چالاكى كۆمەڵگه ى مەدەنى
١٤. چنوور عەلی، چالاکی کۆمەڵگای مەدەنی
١٥. كوێستان محەمەد عەبدوڵا، پەرلەمانتارى خولى دوو و سێ
١٦. کنێر عەبدوڵا، نووسەر
١٧. ڕێزان هەردی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییە کتوپڕەکان وهەناوی گشی
١٨. چۆمان عوسمان، رۆژنامەنووس
١٩. شۆخان حەمەرەشید، پارێزەر
٢٠. سیروان غەریب، ڕۆژنامەنوس
٢١. ئەمەل جەلال، هەڵسوراوى بوارى ژنان و مندالان
٢٢. ئاراس گەلاوێژ، ڕاگەیاندن کار
٢٣. تاڤگە رەئووف، چالاکی مافی ژنان
٢٤. کوێستان محمد، چالاکەوانی ژنان
٢٥. ئاری حەمە، ناوه نی سیکولار
٢٦. شاهۆ عەلی، چالاکوانی مەدنی سیکۆلار
٢٧. روخوش احمد، مافپەروەر
٢٨. هیوا ئەحمەد، هەڵسوڕاوی سیاسی، بەریتانیا
٢٩. ئاشتی عەبدوڵڵا، رۆژنامەنووس
٣٠. سمکۆ ئەحمەد، شێوەکار
٣١. سۆزە جەمال، مافناس
٣٢. ئارام قەفتان، نووسەر و قوتابی زانکۆ
٣٣. نیگار تۆفیق مەجید
٣٤. ئاڵا لەتیف، رۆژنامەنووس
٣٥. بەھەشتی فەتاح، خوێندکاری زانکۆ
٣٦. هەدیە ئەحمەد، ئەندامی سەنتەری ژنانی کۆلن، ئەلمانیا
٣٧. نازناز محەمەد عەبدولقادر
٣٨. نیگار تۆفیق، بایۆکێمیست
٣٩. میر سۆران، خوێندکار و ئەندامی گۆشەی ئەمەریکی لە سلێمانی.
٤٠. کوێستان فتوحی، چالاکی سیاسی
٤١. خەبات کەریم
٤٢. فاتمە ئەحمەد، وەرگێڕی نێوکولتووریی، سویسرا
٤٣. هيوا قادر، مامۆستا و ميديا كار
٤٤. بانوو ئومێد جەلال، ئەندازیاری ئێریکسن
٤٥. دلسوز شفيق خلف، چالاكوانى ژنان و رێكخراوى كوردستان بو هەمووان
٤٦. هێمن مامەند، رۆژنامەنوس
٤٧. ئاران غەفوور خوێندكار، نووسەر
٤٨. سازان جەمال، فەرمانبەر
٤٩. کاژاو زرار، فەرمانبەر
٥٠. ئازاد شەفيق خەلەف، هوڵەندا چالاكى سياسى
٥١. دیلمان عبدالله‌ چالاكی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی
٥٢. لەنجە عەبدوڵڵا
٥٣. چاوان ئازاد ئەحمد، خوێندكارى بەشى ياسا
٥٤. بەرهەم بهاءالدين، مامۆستا
٥٥. لەیلا ئەلەند
٥٦. شلێر عەبدولمەجید، مامۆستا
٥٧. لەیلا ئەحمەد
٥٨. سەمیرە ئەمین
٥٩. پشتیوان گەڵاڵی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی کۆمەڵی مەدەنی
٦٠. پشتیوان زاهیر، رۆژنامەنووس
٦١. سەمیرە ئەمین، مامۆستا
٦٢. ئارام تۆفیق حەمە سەعید، مامۆستای زانکۆ٦٣. ئاکۆ فەرەیدوون قەفتان، خوێندکار
٦٤. ئیبراهیم محەمەد عەلی، مامۆستا 
٦٥. خۆزگە ئیبراهیم محەمەد عەلی، خویندکاری زانکۆ 
٦٦. خەندە ئیبراهیم محەمەد عەلی ،خویندکاری زانکۆ
٦٧. سۆزان شه‌هاب نوری
٦٨. نەرمین عوسمان حسن
٦٩. فرمێسک مستەفا، شانۆکار
٧٠. رێكار حمه‌ تۆفیق، خوێندكاری زانكۆی ئه‌مریكی
٧١. نەھرۆ شەوقی، شێوەکار
٧٢. خەبات مەعرووف
٧٣. بانو بەکر عەزیز، خوێندکار
٧٤. ئاڤان محمد عارف، مامۆستا
٧٥. رۆژان ئازاد ئەحمد، فەرمانبەر
٧٦. عەبدوڵا ساڵح، چاودێری سیاسی، لەندەن- بریتانیا
٧٧. سنوور حەسەن، ماموستا و چالاکی مەدەنی
٧٨. سنوور حەنیفیپوور
٧٩. نەجیبە مەحموود، رۆژنامەنووس
٨٠ ژير گيو عبدالله، خويندكارى زانكو
٨١. ئاشنا رەئووف، ھونەرمەند
٨٢. سێوە فاتیح، ڕاهێنەر لە گەشە پێدانی مرۆیی
٨٣. کاروان حه‌مه‌ تاته،‌ به‌رپرسی هیزی پێشمەرگەی خۆبەخشی كورستان
[-PAXP-deijE.gif]٨٤. رۆشنا ئەحمەد، چالاکی ژنان
٨٥. ئاوێزه غەريب كەريم، فه رمانبه رئاڤار
٨٦. جەمال اسماعیک / خوێندکار
٨٧. روبار خالید، شانۆکار و چالاکوان
٨٨. محمد جاسم بکر، خوێندکار
٨٩. کەژاڵ عەبدولقادر
٩٠. ھەرێم جەبار، كاسب
٩١. بەهزاد شەفيق خەلەف، خويندكارى ماجستير
٩٢. ئاڵا كەمال، رێكخراوی كار
٩٣. دیلمان عبدالله‌ ،چالاكوانی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی
٩٤. کاروان حه‌مه‌ تاته‌، به‌رپرسی هێزی پێشمەرگەی خۆبەخشی كورستان
٩٥. کوێستان ئەکرەم فەرەج، سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بە وەکالەت، چالاکوانی ژنان
٩٦. ھێشوو محەمەد، مامۆستا
٩٧. راز سەباح، مامۆستا
٩٨. ئارام حەمەئەمین، کاسب
٩٩. شاڵاو رەئووف، کاسب
١٠٠. لیزان تاھیر، خوێندکار
١٠١. مەهاباد حمه صالح ريكخراوى، رێکخراوی ھولن ھێلپ، ھۆڵەندا
١٠٢. چرۆ سابیر عەزیز، مامۆستا
١٠٣. رابیحە حەمەد، پەرله مانتارى پێشوى عيراق
١٠٤. خەمان زرار، پەرلەمانتارى پێشوى كوردستان
١٠٥. تانيا گلى، پەرله مانتارى پيشوى عيراق
١٠٦. شەونم محەمەد غەريب، پەرله مانتارى پيشوى كوردستان
١٠٧. شێنێ فریا، پزیشک
١٠٨. دیار ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس
١٠٩. کاردۆ مەعروف
١١٠. بەناز تۆفیق
١١١. دیار ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس
١١٢. شیرین تاهیر چالاکوانی ئازاد، نووسەر لە گۆڤاری تەوار
١١٣. بەهره حەمەره ش، رۆژنامه نوس
١١٤. تارا حسين، چالاكوان
١١٥. گوڵستان سعيد محمد، چالاك لە بوارى مافى ژنان و منالان
١١٦. ڤيان سابیر ئەمين، چالاكوانى بوارى مافی زنان
١١٧. رازاو مەحمود فەرەج، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی ي. ن. ك
١١٨. كەژاڵ عەلى محەمەد مامۆستا، ئەندامى ژوورى هەڵبژاردنى بزووتنەوەى گوڕان
١١٩. ئاوێزه غەريب كەريم، فەرمانبەر هەڵسوراوى بزوتنەوەى گوڕان 
١٢٠. بانوو بەرزان محەمەد-فادڵ
١٢١. ئاشتی عەلی حەسەن، مامۆستا له دانمارك
١٢٢. کەژاڵ عەلى محەمەد، مامۆستا، ئه ندامى ژوورى هەڵبژاردنى بزووتنەوه ى گۆران
١٢٣. پەیام ئەحمەد محەمەد ئەمين، پەرلەمەنتاری خولى سێ
١٢٤. ئێڤار ئیبراھیم، ئەندام پەرلەمان
١٢٥. نەهیە خۆشکەلام، ئەندامی سەنتەری ژنانی کورد کۆلن
١٢٦. پەری ئەحمەد، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٢٧. رۆشنا ئەحمەد، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٢٨. دلنیا سەلیم، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٢٩. ناجیە محمد، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٣٠. بەهۆز زاهیر، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٣١. هاژە سالار، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٣٢. هەورین جەلال، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٣٣. شەهین کەریم، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٣٤. شیرین کافیە، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن 
١٣٥. شلیر عەزیز، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن 
١٣٦. مهاباد عەزیز، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٣٧. رووناک فەدەوی، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن 
١٣٨. تارا یونس، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن 
١٣٩. هانی خەزان، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٤٠. دلسۆز مستەفا، ئەندامی سەنتەری ژنانی کوێلن
١٤١. سازان سلیمان، سەنتەری ژنانی کوێلن
١٤٢. کوردۆ ئەمین ئاغا، ژمێریار
١٤٣. مریەم فەتاح، چالاکەوان هەڵسوراوی گوران
١٤٥. ئاوارە حەمەسەعید، پارێزەر
١٤٦. نەورۆز مەعرووف، مامۆستای زانکۆ
١٤٧. لاوژە جەواد، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی/ دانیمارک
١٤٨. شادی ڤەفاییان، مامۆستای زانکۆ
١٤٩. فەلاح زاخۆیی
١٥٠. ھێمن نوور
١٥١. رۆشنا كەریم
١٥٢. عوسمان حەمە
١٥٣. بەڕەزا عەلادین
١٥٤. ھیوا رەئووف
١٥٥. مەھاباد قەفتان
١٥٦. ھێمن ئەحمەد ھۆرێنی
١٥٧. دڵسۆز زەنگەنە

 





PM:05:03:13/05/2016