چراخان رەفیق: فەخری پێوەدەكەم لە ئاشتی هەورامی جیابوومەتەوە

هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان دەڵیچت دەیانەوێت لەكەدارم بكەن‌و بە فەخریشی دەزانێت لەئاشتی هەورامی جیابووەتەوە.

پاش ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە بارزانی فەرمانی دەستگیركردنی چراخان رەفیق، بازرگانی بواری نەوت‌و هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی دەركردوە، چراخان رەفیق بە كەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاند: "من کەسێکی گەندەڵ نیم، بەڵکو لە گەندەڵییەوە ئاڵاندوویانم و هیوداریشم بارزانی گوێ لە قسەکانم بگرێت چونکە ئەو ئاگاداری ئەوە نییە کە دەیانەوێت لەکەدارم بکەن."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد "قوتی میللەت لای من نییە، من هەر لە منداڵییەوە کارم کردووە تا ئەم ڕۆژە کە بوومەتە سەرمایەدار و خاوەنی کۆمپانیای خۆم."

ئەوەشی وت "من بازرگانیم نەکردووە بە نەوتی ڕەش و ئامادەشم لە بەردەم میللەتی کورد و هەموو داگاکانی کوردستان و دەرەوەشدا ئامادە بم."
لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ ئاشتی هەورامیدا چراخان وتی لە ئێستادا جیابووەتە لە ئاشتی هەورامی وەک خۆی ڕایگەیاند "فەخری پێوە دەکەم کە جیابوومەتەوە." ئەوەش لەکاتێکدایە چوار مانگ پێش ئێستا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕەتیکردەوە کە چراخان ڕەفیق هاوسەری ئاشتی هەورامی بێت، بەڵام ناوبراو وتی لەو کاتەدا هاوسەری ئاشتی هەورامی بووە.



PM:05:07:17/05/2016