تەقینەوەكانی ئەمرۆی بەغدا زیاتر لە 160 قوربانی لێكەوتەوە
بەهۆی تەقینەوەكانی ئەمرۆی شاری بەغدا لە گەڕەكەكانی مەدینە سەدر، شەعبو رەشید، 46 كەس كوژرانو زیاتر لە 120 كەسیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە سەعد معەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند، دوا ئاماری تەقینەوەکەی مەدینە سەدر گەیشتووەتە ٢٢ کوژراو و ٥٤ بریندار، هاوکات ژمارەی کوژراوەکانی ناوچەی شەعب گەیشتووەتە ١٨ کوژراو و ٤٣ بریندار، بەڵام ژمارەی کوژراوەکانی ناوچەی ڕەشیدی باشووری بەغدا گەیشتە شەش کوژراو و ٢١ بریندار، کە ژمارەیەک لە کوژراوەکان ئەندامی یەک خێزانن.
لەلایەکی ترەوە بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بە دەستبەسەکردنی لێپرسراوی ئەمنی ناوچەی شەعب لە خۆرهەڵاتی بەغدا، کە تەقینەوەیەکی تێدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون.
PM:09:10:17/05/2016