سووپای عێراق له شه‌وی رابردوه‌وه به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی شاری فه‌لوجه ده‌ستی به هێرشکردووه‌و له پشت چه‌کدارانی داعشه‌وه هێزی سه‌ربازی دابه‌زاندووه.
سووپای عێراق له‌دره‌نگانێکی شه‌وی رابردووه‌وه پرۆسه‌ی رزگارکردنی شاری فه‌لوجه‌ی ده‌ستپێکردووه‌و هێزێکی تایبه‌تی له رێگای کۆپته‌ره‌وه له گه‌ڕه‌کی ( عه‌سکه‌ری و پیشه‌سازی و ناوه‌راستی فه‌لوجه) دابه‌زاندووه.
ئاژانسه‌کان بڵاویان کرده‌وه هێرشه‌که به 30 هه‌زار سه‌ربازی یه‌که جیاجیاکانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت و له‌لایه‌ن هێزی دژه تیرۆری عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ( شیعه) ته‌نها ئه‌رکی گه‌مارۆدانی شاره‌که‌یان پێ سپێردراوه.
هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان جگه له رێنومای سه‌ربازی، له رێگای بۆردومانه ئاسمانییه‌کانه‌وه پاڵپشتی هێزه عێراقییه‌کان ده‌که‌ن.
سه‌ره‌تای هێرشه‌که به بۆردومانی ئاسمانی هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و تۆپبارانی هێزه عێراقییه‌کانه‌وه ده‌ستیپێکردووه، ئه‌مه له کاتیکدا چه‌ند رۆژێکه سووپای عێراق داوای له هاوڵاتیان کردووه شاره‌که‌یان جێبهێلن و چونکه ئه‌وان ده‌ستده‌که‌ن به هێرشه‌کانیان.