داعش ڤیدیۆیەک لەسەر شەڕەکانی فەلوجە بلآودەکاتەوە

دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە ڤیدیۆیەکەدا دوو شوێنی فەلوجە پێشان دەدەن کە سووپای عێراق رایگەیاند کە کۆنترۆڵیان کردۆتەوە.

لە ڤیدیدۆیەکەدا کە ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعش وێنەیان گرتووە، چەکدارێکی داعش لە نزیک پردی ( تفاحە ) دەڵێت " ئەوە پردی تفاحەیە کە سووپای عێراق دەڵێت گرتوومانەتەوەو، درۆ دەکات".

هەروەها چەکدارەکە دەستدرێژ دەکات بۆ ناوچەیەک دەڵێت " ئەوەش ناوچەی ئەلنعیمیەیە کە سووپای عێراق دەڵێن گرتوومانەتەوە".  

شەوی ٥/٢٢ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران عێراق رایگەیاند پرۆسەی ئازادکردنی شاری فەلوجە دەستیپێکردو لە دوێنێوە سووپای عێراق باسی پێشرەوی هێزەکانیان دەکات.



AM:10:45:24/05/2016