مەلا کرێکار ئەمیری پێشووی ئەنسار ئیسلام لە نامەیەکی پیرۆزبایی کە تا ڕادەیەکی بەرچاو بە پێچەوانەی رایەکانی پێشویەوە، داوا لە سەلاحەدین بەهادین دەکات زیاتر رەسەن بێت. ( ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە بڵێت ئیخوانی تەنک بکرەوەو کوردستانی بە).
مەلا کرێکار کە وا ناسرابوو لە وتارەکانیدا زۆر تووندبوو لەسەر رەوتە ئیسلامی میانەڕەوەکانی کوردستان و رەوتە جیهادیەکانی لا پەسەندبوو، لە نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو دەڵێت" برای به‌ڕێزم مامۆستا (صلاح ا‌لدین محمد بها‌و ا‌لدین) ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزبه‌كه‌تاندا پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
سپی کە نامەکەی لەرێگای سەرچاوەیەکی تایبەتی یەکگرتووە دەستکەوتووە دەڵێت" له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ئیسلام و دیدو به‌رنامه‌ی ئیسلامیه‌كانه".
هەروەها باس لەوە دەکات" منیش وه‌كو زۆرینه‌ی موسوڵمانانی كوردستان هیوادارین له‌گه‌ڵ بایه‌خدانتان به فیكری ئیسلامیی و ره‌سه‌نێتی ره‌وشت و پشوودرێژیی په‌روه‌رده‌كاریتاندا ئاڕاسته‌تان له قۆناغی داهاتوودا زیاتر ره‌سه‌نكردنه‌وه‌ی دیدو تێڕوانینی عه‌قائیدیی و پارسه‌نگی (وه‌لا‌و و به‌را‌و) و به‌هێزكردنی گیانی ته‌قواكاریی بێت له ناو ئه‌ندامانتاندا".
ئەو نامەیە یەکەم نامەی فەرمی کرێکارە دوای ئازادکردنی بڵاودەکرێتەوە کە میانڕەویەکی بەرچاوی پێوە دیارە.