ئۆبێک کۆدەبێتەوە
نرخی نەوت بەرز و نزم دەکات

ئەمڕۆ وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت ( ئۆبێک ) کۆدەبنەوە بۆ گەیشتن بە دیاریکردنی ئاستی بەرهەمهێنان، لەکاتێکدا ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزو نزم دەکات.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی فرۆشتنی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٤٩ $ دۆلار ٧٥ سەنت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی بە ٤٨ $ دۆلار ٩٥ سەنت.

لەرۆژانی رابردوودا نرخی نەوت سەرو ٥٠$ دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.

بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز، کە لەشیکردنەوەکانی بواری نەوتەوە وەریگرتووە، بەکارێکی زەحمەتی دەزانرێت وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت ( ئۆپێک ) بگەنە ئەنجامی دیاریکردنی سنوری بەرهەمهێنان.



PM:12:00:02/06/2016